بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو بەربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی گەورە شاره‌وانی ئیستەنبووڵ، کە لە هەڵبژاردنی 31-3-2019 زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا رایگه‌یاند: "وا ده‌كه‌ین هه‌موو كه‌س هه‌ست به گوڕوتین و ئارامی بكات. بۆ ئه‌مه‌ش داوای پشتیوانی له ئێوه ده‌كه‌ین".
ئیمامئۆغڵو له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌رستگای عه‌له‌وییه‌كانی ئیكی تێللی له گه‌ڕه‌كی ئه‌تاتورک له ناوچه‌ی كوچوک چه‌كمه‌جه‌ی ئیستەنبووڵ گوتی "حه‌قی 16 ملیۆن كه‌س خوراوه. به‌داخه‌وه ئاواتی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه له ئیستەنبووڵ ده‌ژین. به‌ڵام ئێمه دیسانه‌وه وه‌ک رۆژ بۆ ئه‌م شاره ده‌رده‌كه‌وین. وا ده‌كه‌ین هه‌موو كه‌س هه‌ست به گوڕوتین و ئارامی بكات. بۆ ئه‌مه‌یش داوای پشتیوانی له ئێوه ده‌كه‌ین".
ئیمامئۆغڵو گوتیشی "هیچ چركهساتێک واز له قسه‌ی دۆستانه و گرنگیدان بههاوسێكانتان و ده‌وروبه‌رتان مه‌هێنن. له كۆتایی رۆژدا خۆشه‌ویستی ده‌یباته‌وه و موژده بده‌ن به هه‌موو كه‌س كه هه‌موو شتێک زۆر باش ده‌بێت".
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە 31-3-2019 ئەنجام درا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری بە جیاوازی چەند هەزار دەنگێک سەرکەوتنی بەسەر بینالی یڵدرم، بەربژێری پارتی داد و گەشەپێدان بەدەست هێنا. بەڵام ئاک‌پارتی رەخنەی لە ئەنجامەکان گرت و بڕیارە دەنگدان لە ئیستەنبووڵ دووبارە بکرێتەوە.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment