کوردپرێس: لە راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە "بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی، هێزێكی فەوجی یەكی لیوای 91 سەربە فیرقەی 14ی سوپا بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا هێرشیان كردەسەر دوو حەشارگەی داعش لە دورگەی سەڵاحەدین، كە ژمارەیێک تیرۆریست خۆیان تیادا حەشار دابوو".
بەپێی راگەیێندراوەكە، لە ئاكامی هێرشەكەدا، شەش چەكدار كوژراون و دەستیش بەسەر سێ پشتێنەی بۆمبڕێژكراو و شەش بۆمبدا گیراوە، وێڕای ئەوەی هەردوو حەشارگەكە خاپوور كراون.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەمدواییانە جموجوڵی رێكخراوی داعش لە ناوچەكانی نێوان پارێزگاكانی دیالە، كەركووک و سەڵاحەدین زیادی كردووە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment