به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردی سووریا له دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ فورات نیووز ئاماژه‌ی به په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که و دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی کرد و گوتی: سیاسه‌تی تورکیا له به‌رانبه‌ر کورد شکستی خواردووه که‌واته ده‌بێ تورکیا سیاسه‌تێکی نوێ بگرێته‌به‌ر و لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ بکاته‌وه. کلیلی کردنه‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه نوێیه له ده‌ستی ئۆجالاندایه. كلیلی چاره‌سه‌رکردنی پڕۆسه‌ی کوردی تورکیا و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ئیمراڵییه. ماوه‌یێکی زۆر ئۆجه‌لان دانیشتووی ناوچه‌که بووه و له ڕووی سیاسی و جوگرافیایییهوه ناوچه‌که به باشی ده‌ناسێت و کارتێکهرییێکی زۆری له‌سه‌ر ناوچه‌که هه‌یه چوونکه له کاتێکدا ناوبراو له ناوچه‌که‌دا بوو هه‌وڵێکی زۆری بۆ ئاشته‌وایی ده‌دا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێمه پێمان وایه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كوولتوری شه‌ڕكردن له باكورو ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و باوه‌ڕیان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه به ڕێگه‌چاره‌سه‌ری دیموكراسی و لێكتێگه‌یشتن ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریادا. په‌یامی ئۆجه‌لان ئێجگار گرنگه و له ئێستادا هه‌ندێک کار له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت. ئۆجه‌لان ته‌ئکیدی له‌سه‌ر دایالۆگ و دانووستان کردبوو و ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی سووریا له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌یه.
حه‌سۆ له‌باره‌ی په‌یامی ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به ئاوڕدانه‌وه‌ی هێزی سووریای دیموکرات له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا ڕاشیگه‌یاند: ئێمه هه‌رگیز حه‌قی که‌سێکمان پایماڵ نه‌کردووه و هه‌میشه به‌رگریمان له مافه‌کانمان کردووه. ئۆجه‌لان ده‌ڵێت که ده‌بێ به شێوه‌یێکی ئاگادارانه نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا ده‌رک بکه‌ین. ئێمه ئاوڕ له هه‌ستیاریی دراوسێکانمان ده‌ده‌ینه‌وه و تورکیاش دراوسێیێکی ئێمه دێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment