کوردپرێس: پارێزەرانی ئۆجالان سەبارەت بە لێدوانەکەی عەبدولحەمید گیول، وەزیری دادی تورکیا، لەبارەی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ده‌قی ڕاگهیێنراوەکە:
وه‌زیری داد ڕایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌ڵگیراوه و ده‌رفه‌ته‌كانی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌خسێنراون.
ئێمه به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه ٢ی ئایار دیدارمان له‌گه‌ڵ بریگرتەکەمان ئه‌نجام داوه. هه‌ر ئه‌و كات ڕامانگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای ئێمه ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاوپێكه‌وتنه‌كان، دادگای سزا قورسه‌كانی بوورسا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیدارەکانی هه‌ڵگرتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده دوای ٢/٥/٢٠١٩ هه‌موو ڕۆژێک داواكاریی ئه‌نجام دانی دیدار پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا هیچ دیدارێک ئه‌نجام نه‌دراوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی له ٢٢/٤/٢٠١٩ سزای دیسپلینی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ڕێگریی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی وه‌زاره‌تی داد، كاتێک بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه ده‌درێت، دیداری پارێزه‌ران به‌شێوه‌یێكی ڕێكوپێک ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها مافه یاساییەکانی برای ئۆجالان بۆ دیدار، چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده و پارێزه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كان له ڕێگای ته‌له‌فۆن، نامه و ئامرازه‌كانی دیكه ناچارییێكی یاساییە.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ڕووی میكانیزمی دادپه‌روه‌رییه‌وه لێدوانی وه‌زاره‌تی داد كه یه‌كێكه له باڵاترین دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، وه‌ک ئیفادهیێكه كه به پێویست و یاسایی‌ی ده‌بینین، بانگەوازیی لە هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment