کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه خۆجێییەکانەوە ده‌ست میدیاکانی هەرێمی کوردستان كه‌وتووه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئامێدی ـ دهۆک نزیک گوندی سه‌یداوا ته‌قینه‌وه‌یێکی گه‌وره ڕوویداوه و بریندارێكی زۆریش هه‌یه.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی بڕێكی زۆر TNT بووه كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ سه‌ربازانی سوپای توركیا دانرابوون به‌و هۆیه‌شه‌وه چوار سه‌رباز به‌سه‌ختی بریندار بوونه و ڕێگه‌ی هاتوچۆش داخراوه.
هاوكات ژماره‌یێکی زۆر له هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی له سنووری دهۆک و ژماره‌یێک له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و سه‌ربازه برینداره‌كانی توركیاش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه سه‌ربازیه‌كانی خۆیان له بنكه سه‌ربازیه‌كانیان له سنووری دهۆک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment