تەقینەوەیێک گەورە لەسەر ڕێگای سەربازانی تورکیا ڕوویدا

بەشی تورکیا- به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یێكی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ ئامێدی‌ ـ دهۆک ژماره‌یێک سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا به‌سه‌ختی‌ برینداربوون، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان ژماره‌یێكی‌ زۆر له ‌هێزه‌كانی‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ له‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ن.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌ خۆجێییەکانەوە‌ ده‌ست میدیاکانی هەرێمی کوردستان كه‌وتووه‌، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ ئامێدی‌ ـ دهۆک نزیک گوندی‌ سه‌یداوا ته‌قینه‌وه‌یێکی‌ گه‌وره‌ ڕوویداوه ‌و بریندارێكی‌ زۆریش هه‌یه‌.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست كه‌وتوون، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی‌ بڕێكی‌ زۆر TNT بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه‌ بۆ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ توركیا دانرابوون به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار سه‌رباز به‌سه‌ختی‌ بریندار بوونه‌ و ڕێگه‌ی‌ هاتوچۆش داخراوه‌.

هاوكات ژماره‌یێکی‌ زۆر له ‌هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ له ‌سنووری‌ دهۆک و ژماره‌یێک له ‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه ‌و سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی‌ توركیاش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ خۆیان له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له ‌سنووری‌ دهۆک.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53725

Your Comment

You are replying to: .
captcha