بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان ڕایگەیاند: بەهمەن مورادنیا لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانیی شاری سنە کۆ بوویەوە و داوای لە ئەندامانی ژوورەکە کرد پشتگیری لە بەڕێوەبەرانی دەست پاک و بوێر بکەن بەمەبەستی گەشەدان بە ئابووری پارێزگا.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا بەهمەن مورادنیا لە وەڵامی داخوازیی ژمارەیێک لە بازرگانان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سەیرانبەنی بانە و سەیفی سەقز وتی: لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە هیچ کێشەیێک بۆ کردنەوەی سنوورەکان نەماوە و تەنها حکوومەتی عێراق هەندێک کێشە و پارێزبەندیی هەیە.
لە کۆتاییدا پارێزگاری کوردستان داوای لە بازرگانانی کوردستان کرد بەرهەمەکانی پارێزگا لە پێشانگانی نێونەتەوەییەکان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو بنوێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment