به‌رپرسێکی یه‌کێتی پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال ده‌خاته‌ڕوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال له ‌سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌ و زۆربه‌ی ناوچه‌كان كشاونه‌ته‌وه‌ و هێزه‌کانی عێراق له‌ ناوچه‌که‌دا جێگیر بوونه‌.

کوردپرێس:

غه‌یاس سوورچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت له ‌لایه‌نێكی عیراقییه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال بدرێت و له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نگاو به‌و ئاڕاسته‌یه ‌نراوه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆری هێزه‌كانیان له ‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌ نه‌ماون به‌ڵكوو ته‌نها به‌شێكی بازگه‌كانیان له‌ سنووری قه‌زاكه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه: هیچ مه‌ترسییێک نییه‌ كه ‌جارێكی دیكه‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال پێكدادان له ‌نێوانیاندا هاوشێوه‌ی ڕابردوو ڕوو بداته‌وه‌، جگه ‌له‌وه‌ش له ‌ئێستادا زۆربه‌ی هێزه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌ن و بازگه‌یان هه‌یه‌.

سوورچی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پێشتر له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌ قه‌زای شنگال له‌لایه‌ن محه‌ما خه‌لیله‌وه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌ به‌ڵام له ‌ئێستادا شنگال له ڕووی ئیداری و سه‌ربازیشیه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رێوه ده‌برێت و ڕێگریش ده‌كرێت كه‌ قائیمقامی شه‌رعی ئه‌و قه‌زایه‌ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی و كه‌سێكی دیكه‌ به‌وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ به‌ڕێوه ‌ده‌بات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53684

Your Comment

You are replying to: .
captcha