ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌سه‌ر هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی په‌رله‌مان هاته‌ده‌نگ

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌سه‌ر هه‌وڵی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا هاته‌ده‌نگ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی تورکیا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کاته‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش چوونی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادیی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ په‌رله‌مان و هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ په‌یامێکدا ئاماژه‌ی به‌و‌ بابه‌ته‌ کرد و گوتی: هه‌وڵی دوو ئه‌ندامی به‌ره‌ی ئازادی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌کاته‌ ئامانج. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ که‌ دژی ئاسایشی گه‌لی تورکیا ئه‌نجام دراوه‌ ئاشکرا ده‌کرێت.

ناوبراو له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا کرد که‌ توانیویانه‌ ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا تێکبشکێنن و ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا ڕێگه‌ به‌ چالاکیی هیچ گرووپێکی تیرۆریستی نادات و ته‌سلیم نابێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45806

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53682

Your Comment

You are replying to: .
captcha