به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، HDP پڕۆژه‌یێکی له‌سه‌ر چالاکیی مانگرتنی بێسنووری چالاکوانانی سیاسیی مه‌ده‌نیی کوردی تورکیا له زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کانی وڵات به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کردبوو که له په‌رله‌مان ڕه‌ت کرایه‌وه هه‌ر بۆیه په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حیزبه ده‌نگی ناڕهزایییان هه‌ڵدا و کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان په‌ک خست.
عایشه ئاچار باشاران و دیلان درایت تاشده‌میر نوێنه‌ری هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی تورکیا پڕۆژه‌یێکیان له‌سه‌ر چالاکیی مانگرتنی بێسنووری چالاکوانانی سیاسیی مه‌ده‌نیی کوردی تورکیا له زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کردبوو و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه دابوو که تاکوو ئێستا 8 زیندانی گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه هه‌ر بۆیه داوای ڕێچارێکی په‌رله‌مانتارانی تورکیایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی بابه‌ته‌که کردبوو که پڕۆژه‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌ت کرایه‌وه و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ش هۆڵی په‌رله‌مانیان به‌جێنه‌هێشت و ده‌نگی ناڕهزایییان هه‌ڵدا که له ئه‌نجامدا کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌ک خرا و پاش دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران HDP کۆتایی به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هێنرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment