یەکێتی: پابه‌ندین به‌ هه‌ردوو رێكکه‌وتنی سیاسی و ئیداری‌ له‌گه‌ڵ پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی هات، گوتەبێژی ئەو حیزبەش دەڵێت: "پابه‌ندین به‌ هه‌ردوو رێكکه‌وتنی سیاسی و ئیداری‌ له‌گه‌ڵ پارتی".

کوردپرێس:

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 14-5-2019 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوول عەلی، جێگری سکرتێری گشتی کۆ بووە و لە کۆبوونەوەکەدا ''تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پێشھاتەکان کرا''.

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند ''بە پەرۆشەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆی چڕوپڕ و بەرپرسیارانەی کرد لەسەر پێشھاتە سیاسییەکان و پاپەندبوونی بە ھەردوو رێککەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان تەئکید کردەوە".

لەتیف شێخ عومەر دەڵێت ''چاوەڕوانین لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسی کەرکووک و بەغدا چارەسەر بکرێن، وەک ئەوەی لە رێککەوتنی نێوان بەڕێزان کاک کۆسرەت و کاک مەسعووددا ھاتووە''.

گوتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەردەوامییان دەبێت.

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوتوێی بەربژێرەکانی لە حکوومەت کرد. کە ئامانج لێی لێکنزیککردنەوەی داواکاریی هەموو ئەو بەربژێرانەیە کە هەم لە مەکتەبی سیاسی و هەم لە سەرکردایەتی پشتگیریان دەکرێت، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەم پرسە زووتر یەکلا بکەنەوە.

لەدوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، تاوەکوو ئێستا ئاڵوگۆڕ بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە، کە ئێستا بەشێوەیێکی کاتی لای پارتییە.

لە نێو بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی، پێشنیازی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بۆ دوو بەربژێرەكەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێ‌. ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێ: "بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی پێیان وایە بۆ ئێستا رێگەچارەی لەوە باشتر نییە".

دوو بەربژێرەكەی یەكێتی: (د.رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی) هەردووكیان ئەندامی سەركردایەتین و هەر یەكەیان ئەزموونی پەرلەمانتارییان هەیە. هەریەكەشیان لەلایەن باڵێكی یەكێتییەوە پشتگیری دەكرێن، بۆیە یەكلاكردنەوەیان ئاسان نابێ‌.

News Code 53674

Your Comment

You are replying to: .
captcha