بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیدارەی پارێزگای کرماشان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند پڕۆژەیێکیان ئامادە کردووە کە لەو پڕۆژەیەدا گەورەترین دارستانی خورمای ڕۆژئاوای ئێران لە دوو شاری قەسرشیرین و گێڵانغەرب دەکرێتەوە و سەرمایەدانەرانی ڕووس لە پڕۆژەکەدا هاوکار دەبن.
لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کرماشاندا هیدایەت حاتەمی بریکاری پارێزگاری کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئەنجومەنی پارێزگا هەوڵ دەدات سەرمایەدانەرانی بیانی بۆ کرماشان ڕابکێشێت و دەرفەتی باشتر و هەلی کاری زیاتر لە پارێزگاکەدا بڕەخسێنێت و کردنەوەی دارستانی خورمای قەسرشیرین و گێڵانغەربیش یەک لەو پڕۆژانە دەبێت کە بە سەرمایەی بیانی کاری لە سەر دەکرێت.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد پڕۆژەی گەرمەسێری شوێندانەر دەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی کەرتی جووتیاری و بەرهەمهێنانی بەروبوومی زیاتر ئەوەش خاڵێکی ئەرێنییە بۆ پێشخستنی دۆخی نالەباری ئابووریی ئێستاکەی ئێران.
Your Comment