کوردپرێس: ئاژانسی فوراتنیووز بڵاوی كرده‌وه، گوندی جلبر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای عه‌فرین و له هه‌رێمی لێلون دایه له ناوچه‌ی شێراوا، ئه‌و گونده 90 ماڵی تێدایه و مێژووی دروست بوونه‌كه‌ی بۆ 300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی تێدایه، بژێوی ژیانی گوندنشینان له‌سه‌ر به‌رهه‌می زه‌یتوون و كشتوكاڵه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌فرین - حه‌له‌ب به‌و گونده‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌شوێنێكی ستراتیژی ده‌ژمێردرێت.
پێش ئه‌وه‌ی عه‌فرین داگیربكرێت گوندی جلبر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سەربە تورکیا‌وه تاڵان كرابوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچاربوون گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن ڕوو له گونده‌كانی شێراوا بكه‌ن. ئێستا گونده‌كه كراوه‌ته ناوچه‌یێكی سه‌ربازیی توركیا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و دیواره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ دابڕاندنی عه‌فرین له هه‌رێمه‌كه دروستی ده‌كات، به‌شێكی زۆری كه‌وتووه‌ته ئه‌و گونده‌وه، دیواره‌كه 3 مه‌تر به‌رزه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت هه‌زاران مه‌تر درێژ بێت، تائێستا نزیكه‌ی 40 بۆ 50 ماڵ رووخێندراون و شوێنه‌وارێكی مێژووییش به‌ناوی ئۆده له بناغه‌وه خاپوور كراوه و له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كراوه، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 300 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment