بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵا لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو فەرمانبەرانە دەمێکە لەوێ کاردەکەن. ئەگەر گواستنەوەشیان پێویست بێت دەبووایە چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بوونایە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "سەیرکردنی کارمەندان و فەرمانبەرانی دەوڵەت بەچاوی حزبی و مامەڵەی حزبایەتی کارێکی نەشیاوە، دەبێت ھەموو لایێک بزانین کە دامەزراوەکانی دەوڵەت موڵکی ھەموو خەڵکی کوردستانن و ناکرێ لایەنێک یان چەند لایەنێک لە ئەلف تا ی خاوەندارێتیان بکەن".
بە وتەى ئارێز عەبدوڵا "چەند ئەندامێکی پارتیش لەناو ئەو لیستەدان، بەڵام ئایا ئەوانە بەئاگری یەکێتییەکانەوە سووتاون یان بۆ پاساوی پاکتاوکردن کراونەتە قوربانی؟"
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment