ته‌رمی 9 که‌س له‌ سنووری ئێران- تورکیا دۆزرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- به‌ دوای ڕاپۆرتی خه‌ڵکی مەدەنی له‌باره‌ی هه‌بوونی چه‌ندین ته‌رم له‌ ناوچه‌ی سیفری سنووری بۆغرۆپیکی نێوان ئێران- تورکیا ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ له‌ شوێنه‌که‌دا ئاماده‌ بوون و ته‌رمی 9 پیاویان دۆزییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای ڕاپۆرتی خه‌ڵک له‌باره‌ی هه‌بوونی چه‌ندین ته‌رم له‌ ناوچه‌ی سیفری سنووری بۆغرۆپیکی نێوان ئێران- تورکیا هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ له‌ شوێنه‌که‌دا ئاماده‌ بوون و به‌ره‌وڕووی ته‌رمی 9 پیاو بوونه‌وه‌.

توانه‌وه‌ی به‌فر له‌ ده‌وروبه‌ری دۆڵی لیز ده‌ستی پێکردووه‌ و ته‌رمه‌کانی ئاشکرا کردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ مومکینه‌ ته‌رمه‌کان هی په‌نابه‌رانێک بێت که‌ له‌ مانگی زستان به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌ سنووره‌کانی ئێران په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و چوونه‌ته‌ خاکی تورکیا به‌ڵام به‌ره‌وڕووی به‌فر و کڕیوه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ته‌رمه‌کان به‌ بۆنه‌ی هێرشی ئاژه‌ڵانی دڕنده‌ ناناسێندرێن هه‌ر بۆیه‌ به‌بۆنه‌ی لێکدانه‌وه‌ی زیاتری دادستێنی و توێکارییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وان کراون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53662

Your Comment

You are replying to: .
captcha