به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای ڕاپۆرتی خه‌ڵک له‌باره‌ی هه‌بوونی چه‌ندین ته‌رم له ناوچه‌ی سیفری سنووری بۆغرۆپیکی نێوان ئێران- تورکیا هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه له شوێنه‌که‌دا ئاماده بوون و به‌ره‌وڕووی ته‌رمی 9 پیاو بوونه‌وه.
توانه‌وه‌ی به‌فر له ده‌وروبه‌ری دۆڵی لیز ده‌ستی پێکردووه و ته‌رمه‌کانی ئاشکرا کردووه هه‌ر بۆیه مومکینه ته‌رمه‌کان هی په‌نابه‌رانێک بێت که له مانگی زستان به شێوه‌ی نایاسایی له سنووره‌کانی ئێران په‌ڕیونه‌ته‌وه و چوونه‌ته خاکی تورکیا به‌ڵام به‌ره‌وڕووی به‌فر و کڕیوه بوونه‌ته‌وه و گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه.
ته‌رمه‌کان به بۆنه‌ی هێرشی ئاژه‌ڵانی دڕنده ناناسێندرێن هه‌ر بۆیه به‌بۆنه‌ی لێکدانه‌وه‌ی زیاتری دادستێنی و توێکارییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وان کراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment