به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌ییی هێزه ده‌ریاییه‌کانی تورکیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ژێر ناوی "دهنیزكوردو- 2019" ده‌ست پێ‌کرد كه هاوكات به به‌شداریی 131 كه‌شتی، 57 فڕۆكه و 33 هێلیكۆپته‌ر له سێ ده‌ریای ده‌وروبه‌ری تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕه‌وه‌كان و ئامانجه‌كانی سه‌ر ڕووی ده‌ریا ده‌کرێنه ئامانج.
مانۆڕه‌كه ساڵانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه هاوكات له هه‌ر سێ ده‌ریای ڕه‌ش، ئیجه و ده‌ریای سپی ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌شتییه‌كان له به‌نده‌ری ئاكسازهوه به‌ره‌و ده‌ریای سپی به‌ڕێكه‌وتن و له ئاستی به‌رگریدا ئامانجه ئاسمانییه نامرۆییه تیژڕهوهكانیان پێكا.
فه‌رمانده‌ییی مانۆڕه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا له ئه‌ستۆی ژێنڕاڵ ئه‌رجومه‌ند تاتلی ئۆغڵۆ هێزی ده‌ریاییی سوپای ئه‌و وڵاته‌دایه و بڕیاره تا ڕۆژی 25ی ئایار به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment