به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2019 فورات ته‌میمی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی ناوه‌ندی کێشمه‌کێشمی نێوان ئێران و ئه‌مریکایه و گوتیشی: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی چه‌کدارانه له نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕوو بدات ئه‌وا عێراق دۆڕای سه‌ره‌کی له ناوچه‌که ده‌بێت چوونکه له ناوه‌ندی ململانێکانی نێوان دوو وڵاته‌دایه.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا باسی له‌وه کردووه: واشنتۆن و تاران له ڕێگای جووڵاندنی کۆپاپۆری شه‌ڕکه‌ر و مووشه‌ک‌هاوێژه‌وه هه‌ندێک داپه‌ڕی نائاسایی‌یان ده‌ست پێکردووه و ئاماده‌کارییه‌کانی دوو لایه‌ن باس له هۆشداری شه‌ڕێکی چه‌کدارانه یان لانیکه‌م پێکدادان ده‌کات.
له کۆتاییدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا وه‌ک دوو لایه‌نی پێکدادان به‌رژه‌وه‌ندییێکی هاوبه‌شی له بواره جۆراوجۆره‌کان له‌وان ئابووری و سیاسی هه‌یه و ڕاشی‌گه‌یاند: پێویسته عێراق هه‌موو کارته‌کانی گوشار و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا به‌کار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زمین‌که‌ری ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌ن بکات و خۆی به دوور بگرێت له ناوه‌ندی پێکدادان و که‌مترین خه‌ساریش به‌ر بکه‌وێت.
سه‌رچاوه: عه‌ینولعێراق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment