به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌ک لۆپرستی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سه‌رۆکی گرووپی دۆستیی هه‌رێمی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له یادداشتێکدا که له گۆڤاری هاوس مه‌گه‌زینی سه‌ر به په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه داوای پشتیوانیی هه‌رچی زیاتری وڵاته‌که‌ی له کوردی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردووه.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا ده‌نووسێت: هه‌رێمی کوردستان شه‌ریکێکی گرنگ و به‌نرخی به‌ریتانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی له ئازادییه ئایینییه‌کانه به‌ڵام ده‌بێ به‌ریتانیا پشتیوانییێکی زیاتر له‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری عێراق ئه‌نجام بدات.
ناوبراو ئیدعای کردووه 80 له‌سه‌دی مه‌سیحییه‌کان به بۆنه‌ی ئایینیانه‌وه داوا کراون و ئه‌م بابه‌ته له میسر، فیلیپین، عێراق، ئه‌فغانستان و دیکه‌ی شوێنه‌کانیش ده‌بینرێت. که‌واته ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که جرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بابه‌تی ئازادی ئایینی وه‌ک بنه‌مایێکی ئازادی له سه‌رووی کاره‌کانی داناوه و هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش که دۆستێکی به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێته ئه‌ژمار هه‌ر بۆیه داوای له له‌نده‌ن کرد که له‌مباره‌وه پشتیوانییێکی زیاتر له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدات.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: چوار سه‌فه‌رم بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ قه‌شه‌کانی ئه‌و ناوچه زۆرینه موسڵماننشینه دیدار و گفتوگۆم کردووه و سه‌رجه‌میان باسیان له ئاستی باڵای ته‌حه‌مولی ئایینی له هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌کانی عێراق کردووه.
نوێنه‌ره‌که‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌رێمی کوردستانی عێراق 11 کورسیی په‌رله‌مانی به ئیتنیکه ئایینییه‌کان داوه و ئیدعا ده‌کات که ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێوێنه‌یه.
جه‌ک لۆپرستی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌دایه که هه‌رێمی کوردستان جگه له‌و گرنگایهتییهی به مه‌سیحییه‌کانی دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان ده‌یدات ئامێزی خۆی بۆ مه‌سیحییه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا پاش هێرشی داعش کردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه توانای پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه له مه‌سیحییه‌کان و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانی نییه که‌واته ده‌بێ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی نیشته‌جێکردنی مه‌سیحییه‌کانی ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ ئه‌وان یارمه‌تی به هه‌رێمی کوردستان بدات و ڕێگری له کۆچی ئه‌وان به‌ره‌و ئه‌ورووپا بکات.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ریتانیا ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری پێویستی به پشتیوانیی به‌ریتانیا و له ئاستێکی به‌رفراوانتر پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌یه هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یارمه‌تییه ده‌بێ به هاوکاریی عێراقه‌وه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ببێته شوێنێکی ئه‌من بۆ ئیتنیکه ئایینییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه که به بۆنه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌یانهه‌وێت به‌ره‌و ئه‌ورووپا کۆچ بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment