کوردپرێس:
ڕەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار لە پەرلەمانی ئێران ئاڵوپۆڕی بازرگانی لەسنوورەکانەوە بە دەرفەتێکی هەرەباش دەزانێت بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری و دەربازبوون لە قەیرانی دارایی بۆیە ڕەخنەی توندیش لە دەوڵەت دەگرێت و یاساکانی ئەنجومەنی وەزیران خزمەت بە فراوانکردنی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانەوە ناکات.
خزری دەشڵێت پارێزگای ورمێ سێ دەروازەی فەرمیی لەگەڵ سێ وڵاتی جیاوازدا هەیە و یەک لە دەروازەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئومەرانە کە دەکەوێتە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و ساڵانە بە مەلایین دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو خاڵە سنوورییەوە ئەنجام دەبێت بەڵام دەوڵەت لێی کەمتەرخەمە.
ئەو نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی ئێران ئەوەشی زیاد کرد لە هەر سێ دەروازەی سنووریی پارێزگای ورمێ کۆی 30 ڕێکخراو و دامەزراوە و وەزارەتخانە دەخیلن بەڵام نەک هەر قازانج لەو سنوورانە وەرناگیرێت بەڵکوو بە خراپ بەکارهێنانیان خەرێکە دەرفەتەکان دەفەوتێن.
ناوبراو دووپاتیشی کردەوە لەم دۆخەدا کە ئێران قۆناغێکی سەخت تێدەپەڕێنێت و لە قەیرانی داراییدایە دەروازە سنوورییەکان دەرفەتێکی هەرەباشن بۆ پێشخستنی کەرتی ئابووری و دەربازکردنی وڵاتی ئێران لە قەیرانی دارایی.
Your Comment