به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد حه‌مۆ ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات و به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی دیموکراتیکی باکووری سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه له ئیدلب و حه‌ما و به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌و ناوچه‌یه ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب و حه‌ما ئه‌نجامی دوازده‌هه‌مین دانیشتنی ئه‌ستانه‌یه. تورکیا به‌پێی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له ئه‌ستۆیدایه ده‌بێ هێزی چه‌کدار و گرووپ تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌ی چه‌ک داماڵراو بباته‌ده‌ره‌وه چوونکه ئه‌م گرووپانه سه‌ر به تورکیان به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که ئێمه ده‌یبینین ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ڵێنه‌کانی نه‌بردۆته سه‌ر و ڕووسیا به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م کاره‌ی ده‌ست پێکردووه و هۆکاری سه‌ره‌کیی زیادبوونی ته‌نگه‌ژه‌کان له ناوچه‌که ئه‌مه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به پێشڕه‌وییه‌کانی هێزی سوپای سووریا- ڕووسیا به‌ره‌و ئیدلب ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که سوپای سووریا به پشتیوانیی ڕووسیا ئه‌نجامی ده‌دات به بۆچوونی ئێمه ته‌نها باکووری ڕۆژئاوای وڵات ده‌گرێته‌وه و تا ناوه‌ندی ئیدلب درێژه‌ی نابێت. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به مه‌به‌ستی پاسه‌وانی له بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیمی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت که له‌مدواییانه‌دا کراوه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دابین‌کردنی ئاسایشی ڕێگاکانی حه‌له‌ب- لازقیه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment