شوێنه‌وارێكی مێژووییی ئاشوورییه‌كان له‌ عێراق دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڕێككه‌وتی شوێنه‌وارێكی مێژووییی شاری ئاشوورییه‌كان له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی مووسڵ- دهۆک ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی زانیاریی چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی به‌ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی بۆری ئاو بۆ ناحیه‌ی فایده‌ی سه‌ر ڕێگه‌ی مووسڵ- دهۆک شوێنه‌وارێكی دێرین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان چیای ده‌كا.

عامر عه‌بدوڵڵا ئه‌لجه‌میلی مامۆستای كۆلیژی شوێنه‌وار له‌ زانكۆی مووسڵ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: ئه‌و شاره‌ یه‌كێكه‌ له‌و 18 شار و گونده‌ی كه‌ پادشا سه‌نحاریبی ئاشوورییه‌كان له‌ نێوان ساڵانی 694-690ی پێش زایین، ئاوی لێیانه‌وه‌ ڕاكێشاوه‌ بۆ پایته‌خته‌كه‌یان له‌ نه‌ینه‌وا.

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌: ئه‌و دیواره‌ شوێنه‌وارییه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پادشا سه‌نحاریب و وێنه‌ی هه‌ندێک خوداوه‌ندی ئاشووری له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدراوه‌ و هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵكۆڵینانه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی (خنس و باڤیان) و (شێرۆ مه‌لكتا) هه‌ن و له ‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ K24 وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53643

Your Comment

You are replying to: .
captcha