بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیناتۆر تامی دهكوۆرس ئهندامی لیژنهی هێزه چهكدارهكان له ئهنجومهنی پیرانی ئهمهریكا کە پاش سەردانی چەند ڕۆژە بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوە ستراتێژییەکانی ئەمریکا گوتاری پێشکەش دەکرد وتی هەوڵێکی هەڵەی کوردەکانی عێراق بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 بوو.
سیناتۆر تامی دهكوۆرس زیادی کرد: هەڵبەت دەبێت ئەوەش بڵێم کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم یەکگرتوویی لەنێو کوردەکانی عێراقدا بەرز کردەوە بەڵام بەگشتی لە بەرژەوندیی ئەواندا نەبوو.
ناوبراو پشتیوانی کرد لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا بۆ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.
ئەم سیناتۆرە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: دۆخی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دیکەی ناوچەکانی عێراق باشترە و کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەی هەست دەکەیت کە لەگەڵ دیکەی ناوچەکانی عێراق جیاوازیی هەیە.
سیناتۆر تامی دهكوۆرس داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد پشتیوانیی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکات چوونکە بە بڕوای ناوبراو هەرێمی کوردستان لەچاو دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ستراتێژییێکی باشتری هەمبەر ئەمریکا گرتۆتە بەر.
تامی دهكوۆرس هەروەها لەبارەی کوردەکانی سووریا وتی: کوردی سووریا یەک لەسەر چواری خاکی سووریایان کونترۆڵ کردووە و لەشەڕی داعشدا سەرکەوتوو بوون و داوای لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد هێزەکانی لە سووریا بۆ پشتگیری لە کوردەکان بهێڵێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment