بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ئاماژەی دا بە دووبارە بوونەوەی هەڵبژادرن لە ئیستامبۆڵ لە 23ی حوزەیرانی 2019 و ڕایگەیاند: لە ئیستامبۆڵ 31هەزار و 186 سندووقی دەنگدان دادەنرێت. لەڕاستیدا ئێمە لە 31ی ئادار نیشانماندا کە کێشەییکمان بۆ سەرکەوتن نابێت. هەم تەشکیلاتی جەهەپە و هەم تەشکیلاتی ئی پارتی هەوڵی باشیان داوە.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: لە هەڵبژادرنی 23ی حوزەیراندا متمانە بە ئاژانسی ئانادۆڵۆ و داتاکانی ناکەین و پشت بە توانای خۆبەخشەکان دەبەستین کە دەیانهەوێت هاوکاریمان بکەن و ناوەندێکی ئەڵتەرنەیڤی هەواڵ پێکدێنێن. تا ئێستا ژمارەی خۆبەخشەکان گەیشتوونەتە 100هەزار کەس و تا ڕۆژی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئەم ژمارەیە دەگاتە 250 بۆ 300هەزار کەس.
شایانی باسە لە ڕووداوێکی سەیردا هەوڵدەریی ئانادۆڵۆ پاش ئەوەی کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ لە ڕکابەرەکەی خۆی بیاناڵی یڵدرێم لە شەوی هەڵبژاردندا پێش کەوت، رووماڵی ڕاستەوخۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاگرت و سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ-ی تا بەیانی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاو نەکردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment