به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سووریا به‌ره‌و ئیدلب که له باشووری ئه‌و پارێزگا ستراتێژیکه‌وه ده‌ستی پێکردووه، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له میانی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یه‌که‌کانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر سنوور له ھاتای سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یێکی گرنگی کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی خولووسی ئاکار به به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی وشکانی و یه‌که‌کانی سه‌ر سنوور و به‌رپرسانی دیکه تاوتوێی پرسی سووریا کرا و سه‌باره‌ت به دۆخی ئیدلب ڕای‌گه‌یاند: "سوپای سووریا به پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنی ئاستانا ھه‌وڵی زیاترکردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆڵی خۆی ده‌دات له باشووری ئیدلب. گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلب هێدی هێدی ئاستی ڕه‌هه‌نده مرۆییه‌کان له‌و شاره به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ده‌بێته کاره‌ساتێکی نوێ له سووریا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی تورکیا کرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسووده‌یی و ئاسایشی خه‌ڵکی بێتاوانی ناوچه‌که و گوتی: پێویسته ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کۆتایی به ھێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باشووری ئیدلب بهێنێت و بکشێنه‌وه ئه‌و سنووره‌ی ئیدلب که له ڕێککه‌وتنی ئاستانادا دیاری کراوه. داوا له ڕووسیاش ده‌که‌ین که له‌مباره‌وه ڕێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر. تورکیا له چوارچێوی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی که له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام دراون به‌رده‌وام ده‌بێت له ھه‌وڵی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسووده‌یی و ئاسایشی خه‌ڵکی بێ‌تاوان له ناوچه‌که‌دا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45666
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment