بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ پێنجشەممە، روحوڵا لەتیفی وتەبێژی فەرمی فەرمانگەی گومرگی ئێران بە میدیاکانی راگەیاند، ئێران لە مانگی شوباتی رابردوودا بە بڕی ١٥ ملیۆن و ٧٩٩ هەزار تەن کاڵای هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.
دەشڵێت، کاڵا هاوردەکان بە بەهای نۆ ملیار و ٨٥٨ ملیۆن دۆلار بووە و بەمەش بەڕێژەی ٤٥٪ هەناردەکردن و بەڕێژەی ٥٢٪ بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران زیادی کردووە.
وتەبێژی فەرمی فەرمانگەی گومرگی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، چین بە بڕی ١٣ هەزار تەن و بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە و بەمەس پلەی یەکەمی گرتووە.
وتیشی، تورکیا بە پلەی دووەم و عێراق بە پلەی سێیەم و ئیمارات بە پلەی چوارەم و ئەفغانستان بە پلەی پێنجەم دێن لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانی ئەو وڵاتانەی هاوردەکاری کاڵای ئێرانین.
ئاشکراشی کرد، لەمانگی شوباتی رابردوودا، ئێران بە بەڕی ١٢ ملیۆن و ٢٣٣ تەن کاڵای نانەوتی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە کە بەهاکەی بریتیبووە لە چوار ملیار و ٧٥٤ ملیۆن دۆلار.
Your Comment