کوردپرێس:
سامر غه‌زبان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى شه‌رقیه ئاماژه‌ى به‌وه داوه: تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان هیچ بڕه نه‌وتێکى ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌کردووه له کاتێکدا به‌پێی یاساى بودجه پێویسته ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بکات.
ناوبراو ده‌شڵێت: هیچ زانیارییێکى نییه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنى پاره بۆ هه‌رێم یاخود نا به‌ڵام پێشبینی ده‌کات به‌غدا جگه له شایسته‌ى چوار مانگ هیچ پاره‌یێکى دیکه بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ست نه‌کات.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌ش کردووه: یاساى بودجه به ته‌وافوقى سه‌رجه‌م کوتله سیاسییه‌کان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه و پێویسته هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند بێت.
به‌پێی یاساى بودجه‌ى عێراق پشکى هه‌رێم له بودجه زیاتره له 10 ترلیۆن دینار ئه‌گه‌ر هه‌رێم ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا بکات.
هه‌ر به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش ڕاده‌ست نه‌کات ده‌بێت به‌غدا مانگانه 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بنێرێت.
پێشتر فواد حسێن وه‌زیرى داراییی عێراق رایگه‌یاندبوو که مووچه‌ی چوار مانگى به ته‌واوی و به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment