بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا دەربارەی ناكۆكییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس400 ڕایگەیاند: وڵاتەكەی داوایكردووە لیژنەیێک بۆ لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت و ناتۆش سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە بكات بۆ ئەوەی زیانەكانی ئێس 400ەكەی ڕووسیا لەسەر سیستمی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی یەكلا بكرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختیشی كردەوە وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیێک دەستبەرداری كڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400 نابێت و وتیشی ئەنقەرە بە بەرژەوەندی خۆی دەزانێت و خاوەن بڕیاری خۆیەتی.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكراشی كرد، ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەبارەت بە سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕووسی، پەیوەندییێكی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجام دەدات.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment