کوردپرێس: ماڵپه‌ڕی "ڕووسیا الیوم"ی فه‌رمی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت سه‌رچاوه‌كه به‌و ماڵپه‌ڕی وتووه: "عێراق له‌بارودۆخێكى ناسه‌قامگیردا ده‌ژى ئه‌وه‌ش به‌هۆى گوشاره‌كانی ئه‌مریكاوه له‌سه‌رى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عێراق ده‌یه‌وێت خۆى له‌و ناكۆكیانه دوور بخاته‌وه و نه‌بێته لایه‌نێک، به‌ڵام سه‌ردانى مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت عێراق ببێته به‌شێک له‌شه‌ڕى نێوان ئه‌مریكا و ئێران".
سه‌رچاوه‌كه پێیوایه، عێراق ده‌توانێت زۆر زیاتر سوود له ڕووسیا وه‌ربگرێت وه‌ک ئه‌وه‌ى له ئه‌مریكاى وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تى له‌بوارى ئاسایش و پڕچه‌ككردن و ئابوورى، بۆیه له‌ئێستادا به‌جدى بیر له‌و رێگایه ده‌كاته‌وه.
پێشتریش حاكم زاملى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای كردبوو، گفتوگۆكان له‌نێوان عێراق و ڕووسیا بۆ كڕینى سیستمى به‌رگریى موشه‌كى "ئێس 400"ى رووسى ده‌ستیپێكردوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment