CHP داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) سه‌ردانی بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی کرد که‌ ڕۆژی 24ی جوونی 2018 به‌ڕێوه‌ چووبوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕره‌م ئه‌رکک جێگری CHP سه‌ردانی بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی کرد که‌ ڕۆژی 24ی جوونی 2018 به‌ڕێوه‌ چووبوو و دواتر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی 24ی جوونی 2018ی زایینی ده‌یان هه‌زار که‌س که‌ هیچ کامیان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نه‌بوون له‌ بازنه‌کانی ده‌نگدان دامه‌زران. ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنه‌مای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێک بێت که‌واته‌ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌م داخوازییه‌مان به‌ بۆنه‌ی ناعه‌داله‌تییه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا کرد. ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تییێک ئه‌نجام درابێت ناکرێت کاتی بۆ له‌به‌رچاو بگیردرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت حوکمی فه‌رمیی شاره‌وانیی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌ ده‌بێ حوکمی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش به‌تاڵ بکرێته‌وه‌. مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌رپرسی بازنه‌کانی ده‌نگدان بوون له‌لایه‌ن ئیمامئۆغڵۆوه‌ دیاری کرابوون؟ ئێوه‌ چۆن ده‌توان ئیراده‌ی گه‌ل نادیده‌ بگرن؟

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53566

Your Comment

You are replying to: .
captcha