به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی چوارشه‌ممه 18ی گوڵانی 1398 سه‌یید عه‌باس عێراقچی له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی که‌ناڵی 2ی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران‌دا ئاماده بوو و له‌سه‌ر بڕیاری وازهێنانی ئێران له به‌شێکی ئیلتیزامه‌کانی به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی دوا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراسته‌کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی سزاکانه" و گوتیشی: ئه‌گه‌ر له 60 ڕۆژدا وڵاتانی 1+4 پرسی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بخه‌نه‌ڕوو و سزاکانی ڕابردوو بۆ سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا به‌رجام به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت و لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌ره‌وڕووی وه‌ڵامی ددانشکێنی ئێران ده‌بێته‌وه.
عێراقچی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی تره‌مپ و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بۆ تێکدانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کرد و ڕایگه‌یاند: سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا هه‌وڵێکی زۆریان بۆ تێکدانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی دا به‌ڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵی دا نه‌که‌وێته داوی ئه‌مریکاوه. سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و هه‌وڵه‌کانی ئێران، وڵاتانی ئه‌ورووپی هه‌ندێک ئیلتیزامیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له 11 بوار له‌سه‌ر شان بوو له‌وان دارایی و بانکی، نه‌وت، گاز و پێترۆکیمیا، گه‌یاندن و گواستنه‌وه و بازرگانی که ئه‌ورووپییه‌کان له‌م ڕێبازه‌شدا به هێواشی به‌ره‌وپێشه‌وه چوون و ده‌رفه‌تی یه‌ک ساڵه‌ی ئێمه به‌وان له‌سه‌ر داوای خودی ئه‌ورووپییه‌کان بوو و ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ریی سیاسه‌تی ئێمه له جیهان نیشان ده‌دات.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵێکی زۆری دا پرسی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بخاته‌ڕوو و ئێمه‌ش ده‌رفه‌تێکی گونجاومان به ئه‌ورووپا دا هه‌ر بۆیه بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئیلتیزماتی ئێران به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیمان گرته‌به‌ر.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئێران بۆ وازهێنان له به‌شێکی ئیلتیزامه‌کانی به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌کانی وڵات گیراوه‌ته‌به‌ر و گوتی: بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران نه پێشێلکردنی به‌رجام و نه کشانه‌وه له‌و ڕێککه‌وتنه‌یه به‌ڵکوو که‌ڵکوه‌رگرتن له بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی به مه‌به‌ستی دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی ئێرانه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که هیچ که‌س ناتوانێت تۆمه‌تی پێشێلکردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی بخاته پاڵ ئێرانه‌وه.
عێراقچی باسی له‌وه کرد که ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌یه و ڕایگه‌یاند: ئه‌م کاره قۆناغ به قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌ورووپا پێبه‌ند بێت به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانیش له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ورووپی کار ده‌که‌ن بۆ پارێزگاری کردن له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێران.
ناوبراو گوتیشی: له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ئاستی پیتاندنی پاشه‌که‌وته هه‌ستۆکه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران دیاری کراوه و کۆماری ئیسلامیی ئێران چیتر ئیلتیزام به‌و ئاسته ناکات و هیچ بهرتهسکبوونهوهیێک له‌وباره‌وه قایل نابێت. ئێمه له قۆناغی یه‌که‌می که‌مکردنه‌وه‌ی ئیلتیزاماتمان به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ندێک له بڕگهکانمان له‌به‌رچاو گرت و ئه‌گه‌ر دوو مانگی‌تر داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌وا هه‌نگاوی دووهه‌م هه‌ڵده‌گرین و ئاستی پیتاندنی ئۆران‌یۆم به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له ئاوی قورسی ئه‌راک کرد که له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ته‌ئکید له‌سه‌ر مۆدێڕنکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه کراوه‌ته‌وه و گوتیشی: چاوه‌ڕوانیی ئێمه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کان بۆ مۆدێڕنکردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌راکه به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا مۆدێڕنکردنه‌وه‌ی ئاوی قورسی ئه‌راک به باشی به‌ڕێوه نه‌چووه و هۆکاره‌که‌شی بۆ ترسی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 60 ڕۆژی داهاتوودا داواکارییه‌کانی ئێران جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش واز له ئیلتیزاماتی خۆی له‌سه‌ر مۆدێڕنکردنه‌وه‌ی ئه‌راک ده‌هێنێت و به‌پێی تواناکانی ئه‌و وێستگه‌یه مۆدێڕن ده‌کاته‌وه.
عێراقچی باسی له‌وه‌ش کرد: ئێران نه‌خشه‌ڕێگایێکی ڕوونی خستۆته به‌رده‌ست 1+4 و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه ئاماده‌ییی خۆمانمان بۆ ده‌ستپێکردنی دانووستان ڕاگه‌یاندووه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که ڕووسیا و چین هه‌ڵوێستێکی ڕوونیان له به‌رانبه‌ر بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئێران گرتۆته‌به‌ر و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئه‌ورووپا له دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ئێران که‌مته‌رخه‌می کردووه به‌ڵام هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا جیاوازه بووه و تاوه‌کوو ئێستاش هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕانه‌گه‌یاندووه و ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نی ئه‌ورووپین.
عێراقچی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئێران نایهه‌وێت شه‌ڕ و ته‌نگه‌ژه ڕوو بدات به‌ڵام دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانیی ئێران بۆمان گرنگه.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که ده‌رفه‌تی دوو مانگه‌ی ئێران درێژ ناکرێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شێک له داواکارییه‌کانی ئێران جێبه‌جێ بکرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: ئه‌ورووپییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕێککه‌وتنێکی ئه‌منییه نه‌ک سیاسی و به باشی ده‌زانن ناوچه‌که به بێ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی نائه‌منتر ده‌بێت هه‌ر بۆیه ته‌نها بابه‌تێک که له ناوچه‌که له ڕێگای دیپلۆماسی و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر کرابوو ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران بوو که تره‌مپ ده‌یهه‌وێت له‌ناوی ببات و ئه‌مه‌ش یارمهتییێک به ئاسایشی ناوچه‌که ناکات.
عێراقچی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له ناوچه‌که ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌مریکییه‌کان ده‌یانهه‌وێت شه‌ڕێکی ڕاگه‌یێنه‌ری و ده‌روونی بۆ تێکشکاندنی وره‌ی گه‌لی ئێران ساز بکه‌ن و گوشارێکی زیاتر بسه‌پێننه سه‌ر ئێران و سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment