به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵگارێکه پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که داوای دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو ده‌که‌ن که له ساڵی 1999وه له‌لایه‌ن هێزی هه‌واڵگری و ئه‌منیی تورکیاوه ده‌ستگیر کرابوو. پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ساڵی 2011 تاوه‌کوو ئێستا نه‌یانتوانیوه دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو بکه‌ن و له‌م ساڵانه‌شدا به‌رپرسانی دادی تورکیا داوای پارێزه‌ران بۆ دیداری ئۆجه‌لانیان ڕه‌ت کردۆته‌وه.
لای هیچ که‌س شاراوه نییه که زیندانیبوونی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نه‌یتوانیوه کارتێکه‌ریی ناوبراو له‌سه‌ر کوردی تورکیا و سووریا که‌م بکاته‌وه. نیشانه‌ی ئه‌م کارتێکهرییهش هه‌بوونی پۆسته‌ری ئۆجه‌لان له شوێنه گشتی و سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریایه و سه‌رکرده‌کانی کوردی سووریاش په‌یڕه‌وی خۆیان له ئایدیاکانی ئۆجه‌لان ناشارنه‌وه که له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا له دامه‌زراندنی کیانی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد بۆ دامه‌زراندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک گۆڕدراوه.
گرووپێک له پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باسیان له دیداری چه‌ند ڕۆژ پێشیان له‌گه‌ڵ ناوبراو له دوورگه‌ی ئیمرالی تورکیا کردووه. ئه‌وان په‌یامی ئۆجه‌لانیان بۆ کورد و به‌تایبه‌ت کوردی سووریا پێ‌بوو. ئۆجه‌لان وه‌ک ساڵانی ڕابردوو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ته‌عامولی ئاشتییانه کردبوو و هۆشداری به کوردی سووریا داوه بۆ دووریگرتن له شه‌ڕ (له‌گه‌ڵ تورکیا و ده‌وڵه‌تی سووریا) و ڕایگه‌یاندووه که ده‌بێ کوردی سووریا نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی گۆڕانکاریی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا له‌به‌رچاو بگرێت. هه‌ڵبه‌ت 200 ڕۆژه له چالاکیی مانگرتنی زیندانییانی کورد له تورکیا و که‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی تورکیا و ئه‌ورووپا ده‌گوزه‌رێت و پێده‌چێت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه که هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاشی به‌دواوه بوو کارتێکهریییێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌رکردنی فه‌رمانی دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی بووه. ده‌توانین بڵێین ئۆجه‌لان له‌م ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ براکه‌ی و هه‌روه‌ها ژماره‌یێک له سه‌رکرده سیاسییه کورده‌کانی تورکیا پێش له زیندانیکرانیان دیداری بووه.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به له‌به‌رچاوگرتنی کارتێکه‌ریی هۆشدارییه‌کانی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر بڕیاری داموده‌زگا سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی کوردی تورکیا و سووریا و کارتێکه‌ریی گریمانه‌کراوی ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی باکووری سووریا دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ دوکتۆر فابریس باڵانشه مامۆستای زانکۆی لیۆنی 2ی فه‌ڕه‌نسا و توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کورد له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌نجام دا.
دوکتۆر فابریس باڵانشه له‌باره‌ی ده‌رکردنی بڕیاری تورکیا بۆ دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: "به دڵنیایییه‌وه مانگرتنی به‌ربڵاوی سه‌دان زیندانیی کوردی تورکیا کارتێکهرییێکی زۆری له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی بووه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ناتوانین خواستی تورکیا بۆ دانووستان له‌سه‌ر بابه‌تێک له‌گه‌ڵ په‌که‌که نادیده بگرین و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر پێداگریی ئه‌مریکا بووه."
ناوبراو به‌شێک له ته‌ئکیدی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر پێویستی ئاوڕدانه‌وه‌ی کوردی سووریا له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا بۆ هه‌وڵی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی ڕازی کردنی کوردی سووریا وه‌سف ده‌کات که داوا له کوردی سووریا ده‌کات ئاماده‌بوونی سوپای تورکیا له باکووری ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت له دوو ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج و ته‌ل ئه‌بیه‌ز قبووڵ بکات.
دوکتۆر باڵانشه ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مریکا خه‌ریکه هێزه‌کانی له سووریا ده‌باته‌ده‌ره‌وه به‌ڵام نایهه‌وێت هێزه‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته یان هه‌ندێک هێزی بیانیی پاڵپشتکراوی دیمه‌شق له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بکرێن. ئه‌مریکا نایهه‌وێت شه‌ڕ له نێوان تورکیا و کوردی سووریا ڕوو بدات. ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت ئاشته‌وایی له نێوان تورکیا و کوردی سووریا جێگیر بکرێت که‌واته پێویست به ڕێککه‌وتنی نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌یه که به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه په‌که‌که له باکووری سووریا بچێته‌ده‌ره‌وه."
مامۆستای زانکۆی لیۆنی 2ی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی کارتێکه‌ریی په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی په‌که‌که به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: "ئایا ئۆجه‌لان نفووزی له‌سه‌ر په‌که‌که هه‌یه؟ ڕاستییه‌که ئه‌مه‌یه ئۆجه‌لان 20 ساڵه که له زینداندایه؛ ناوبراو سه‌رۆکی فه‌خری په‌که‌که‌یه به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له ناو په‌که‌که‌ی هه‌یه؟ ناوبراو له ڕاستی و گۆڕانکارییه جیهانییه‌کان دوور و له گۆشه‌گیریی زینداندا بووه."
توێژه‌ری کاروباری کورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له په‌یمانگای واشنتۆن ئامانجی تورکیا بۆ ده‌رکردنی فه‌رمانی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی نیشانه‌ی نیازپاکیی ئه‌نقه‌ره له لای ئه‌مریکا وه‌سف ده‌کات به‌ڵام ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که تورکیا له‌م خواستهیدا ڕاستگۆ نییه به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێت هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات و پێی وایه ئه‌م هێزه لقی سووریی هێزی په‌که‌که بووه و ناکرێ ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌یه له یه‌کتر جیا بکرێته‌وه. باڵانشه گوتیشی: "ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێی وایه له‌بری دانووستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌بێ گوشاری زیاتر بخرێته سه‌ر ئه‌و پارته. من پێم وایه که چاره‌نووسی باکووری سووریا و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته هه‌مان چاره‌نووسی عه‌فرین ده‌بێت."
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فه‌ڕه‌نسا ته‌ئکیدی کرده‌وه که "ته‌نها ڕێگا بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له باکووری سووریا هه‌مان ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌که‌که بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له ناوچه‌که‌یه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment