به‌پی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له حاڵێکدا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019 کۆتاییی به سەردانە چاوه‌ڕواننه‌کراوکه‌ی بۆ به‌غدا هێنا که ئه‌و سه‌فه‌ره ته‌نها چوار کاتژمێری خایاند.
مایک پۆمپیۆ که له به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد پاش به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌کانی باسی له‌وه کرد که له دیداره‌کاندا تیشک خراوه‌ته سه‌ر گرنگایه‌تیی توانای عێراق بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئه‌مریکی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێش به‌جێهێشتنی عێراق گوتیشی: ئامانج له سه‌ردانه‌که‌م بۆ عێراق ئه‌وه بوو که ئه‌و وڵاته له هه‌ڕه‌شه زۆرینه‌کان ئاگادار بکه‌ینه‌وه که چاودێری له‌سه‌ریان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ته‌زمین بکه‌ن که هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بۆ پاراستنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پۆمپیۆ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرانی یاوه‌ریی خۆی بۆ سه‌فه‌ره‌که‌ی به‌غدا وێڕای ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی عێراقی به‌ڵێنیان داوه که پاسه‌وانی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن هاوپه‌یوه‌ند به پشتیوانیی واشنتۆن له سه‌روه‌ریی عێراقیش گوتی: نامانه‌وێت هیچ وڵاتێک ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری عێراق بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاند: له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا له‌سه‌ر گرنگایه‌تیی ئه‌م بابه‌ته قسه‌مان کرد که عێراق تواناکانی بۆ پاسه‌وانی له هاووڵاتییانی ئه‌مریکی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بخاته‌گه‌ڕ و به‌رپرسانی عێراقیش پیشانیان دا که ده‌زانن ئه‌و بابه‌ته ڕاسپێردراوییێکی ئه‌وانه.
هاوکات پۆمپیۆ له کاتی ڕۆیشتنی بۆ به‌غدا ئیدعای کردبوو که ئه‌مریکا نیگه‌رانه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه‌کانی ئێران هه‌مبه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق هه‌رچه‌ند که نیگه‌رانیی وڵاته‌که‌ی له‌وباره‌وه شتێکی نوێ نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئیدعای کردبوو که واشنتۆن ده‌یهه‌وێت عێراق وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز بێت به جۆرێک که وابه‌سته‌ی هیچ وڵاتێکی دیکه نه‌بێت.
پۆمپیۆ هۆکاری سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه‌کانی ئێران وه‌سف کردبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو: ده‌مه‌وێت سه‌ردانی به‌غدا بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی عێراق کۆ ببمه‌وه و ته‌ئکید له‌سه‌ر ئاماده‌ییی ئه‌مریکا بکه‌م بۆ به‌رده‌وامیی گه‌ره‌نتی‌کردنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئایا ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌کات و ئایا ئه‌و بابه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانیی واشنتۆن له به‌رانبه‌ر سه‌روه‌ریی به‌غدایه ڕای‌گه‌یاند: نا؛ به گشتی ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه واتا له‌و کاته‌ی که ستراتێژیی ئاسایشی نیشتیمانی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ خرایه‌ڕوو.
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که واشنتۆن به‌غدای هان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه گرووپه سه‌ربه‌خۆکانی سه‌ر به ئێران بخاته ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ئیدعای کرد که ئه‌و گرووپانه ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق سه‌قامگیریییێکی که‌متری ببێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتیشی: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی پێداویستییه‌کانی ئه‌و وڵاته له بواری وزه و ژێرخان به‌تایبه‌ت له که‌رته‌کانی کاره‌با، نه‌وت و گازی سروشتی گفتوگۆمان کرد و ڕێگاکانی پێشڕه‌وتی خێرای پڕۆژه‌کان بۆ باشتربوونه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتییانی عێراقمان تاوتوێ کرد.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پێشتر محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاندبوو که له دوو کۆبوونه‌وه‌ی گرنگ و جیای سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماده بووه و له دیداره‌کاندا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به ئاسایشی ناوچه‌که و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم خراونه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
میدیاکانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یێکی تایبه‌ت و ئاگاداره‌وه ڕایان‌گه‌یاندبوو که له دیداره‌که‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و مایک پۆمپیۆ له به‌غدا درێژکردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونی عێراق له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران و هه‌روه‌ها قووڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ تاران خراونه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment