کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوون پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سووریا به‌ره‌و ئیدلب و حه‌ما درێژه‌ی هه‌یه و توانیویانه چه‌ندین ناوچه‌ی ستراتێژیکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا ئازاد بکه‌ن. هاوکات بنکه و باره‌گای گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له ئیدلب له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای سووریاوه تۆپباران کراوه و هێزی وشکانیی ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی ته‌پۆڵکه‌ی ستراتێژیکی عوسمان له حه‌ما و گونده‌کانی "البنی" و "جانابیرا" له ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه ڕادیکاڵه‌کان ئازاد بکات.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا سه‌ره‌ڕای پشتڕاستکردنی هه‌واڵی ئازادکردنی گوندی "النبی" له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای سووریاوه هێشتا دۆخی ته‌پۆڵکه‌ی عوسمان به نادیار وه‌سف ده‌کات و ڕایگه‌یاندووه که پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای سووریا له‌و ناوچه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا باس له کوژرانی 20 که‌س ده‌کات که له پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی سوپای سووریا له‌گه‌ڵ گرووپێکی سه‌ربازی له ویلایه‌تی حه‌ما گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناجی مسته‌فا فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی ئازادیی نیشتیمانیی سووریا که له‌لایه‌ن تورکیاوه پاڵپشتی لێده‌کرێت به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند: هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌که زیادی کردووه و له دوایین هێرشدا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دوو شاڕێیانی گه‌وره‌ی ئیدلب بۆ حه‌ما چڕ کردۆته‌وه.
هاوکات هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز باس له ڕه‌وانه‌کردنی هێز و جیهازاتی به‌رفراوانی سوپای سووریا به‌ره‌و ئیدلب و ئه‌گه‌ری پێکدادان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریرولشام له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment