کوردپرێس:
ئۆنۆرسال ئهیدگۆزال، په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لی كۆماری له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: دیاره به‌لای لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا له توركیا، شتێكی نایاساییه.
ناوبراو وتیشی "بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵگه‌ی بوونی روخسارێكی دیكتاتۆریه‌ته له وڵات‌دا".
پەرلەمانتارەکەی جەهەپە جه‌ختیشی كرده‌وه كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سنووری ئیراده‌ی گه‌لی تێپه‌ڕاندووه و یاسای پشتگوێ خستوه‌و وتیشی ئه‌مه دیموكراسیه‌ت نییه، به‌ڵكوو دیكتاتۆریه‌تێكی سته‌مكاره".
هاوكات ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كه به‌ڕه‌سمی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵی وه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌رگرتبوو، رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ڕه‌سمی له‌بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگادارمان بكاته‌وه".
هەروەها سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت: "بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، بڕیارێكی نایاساییه".
موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا له تویته‌ره‌وه تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا خستوه‌ته ڕوو و نووسیویه‌تی: "ڕوون و ئاشكرایه بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئیستانبۆڵ هیچ بنه‌مایێكی یاسایی نییه و ته‌نیا فه‌رمانیان پـێكراوه و ئه‌وانیش جێبه‌جێیان كردووه".
ره‌جه‌ب ئۆزێل، نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا لی تویتێكدا رایگه‌یاند كه پێشوازی له بڕیاری لیژنه‌كه ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی ئێن تیڤی توركی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن 7 ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه و 4 ئه‌ندامی تر ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
له پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئیستانبوڵ، كه تیایدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په براوه‌ی پـۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی بوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا وتی ساخته و پـێشێلكاری زۆر له ئیستانبوڵ كراون، بۆیه ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كان گرت و سكاڵای فه‌رمی پـێشكهش كرد.
دواتر ده‌سه‌ڵاتداران رایانگه‌یاند لێكۆڵهرهکان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی 43 كاربه‌ده‌ستی نێو بنكه‌كانی ده‌نگدان په‌یوه‌ندیـیان به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه هه‌بووه، بۆیه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31 ی مانگی سێی ئیستانبۆڵ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له 23 ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره بكرێنه‌وه.
رۆژی 31ی ئازاری رابردوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه‌چوو كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ توانی شكست به بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار بهێنێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵی راده‌ستبكرێت.
ئێواره‌ی دوشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ره‌سمی توركیا بڵاویكرده‌وه كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌سه‌ر داوایێكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان"ی دەسەڵاتدار، بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری ئیستانبۆڵ.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ كه تیایدا بینالی یه‌ڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا شكستی هێنا و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژاردنی نوێی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه رۆژی 23ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگ و بینالی یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45652
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment