مه‌سعوود بارزانی كاندیده‌كانی پارتی بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پارتی دیموكرات لیژنه‌یێكی باڵا بۆ دیاری كردنی كاندیده‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكده‌هێنێت و دیاری كردنی كاندیده‌كان به‌ چه‌ند فلته‌رێكدا ده‌ڕوات به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه‌ ده‌درێت.

کوردپرێس:

شوان كه‌ریم ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: لیژنه‌یێكی باڵا له ‌سه‌ركردایه‌تیی پارتی به ‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی پێكهێنراوه‌ بۆ دیاری كردنی كاندیده‌كانی حزب بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.

ناوبراو وتیشی: "لیژنه‌كه‌ له ‌سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێكهاتووه ‌و هه‌ریه‌ک له ‌نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ڕای خۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر كاندیده‌كان و به ‌چه‌ند فلته‌رێكیشدا ده‌ڕوات كه‌ بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێک چه‌ند كاندیدێک هه‌یه‌ به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیده‌كان له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه‌ ده‌درێت".

شوان که‌ریم ئاشكراشی كرد: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئاشتی هه‌ورامی له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ كابینه‌ی نوێش پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام وه‌زیره‌كانی دیكه‌ی پشكی پارتی تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له ‌پۆسته‌كانیان.

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: "ئێمه‌ وه‌كوو پارتی حزبێكی مه‌ركه‌زین، سه‌ركردایه‌تیی پارتی كێ دابنێت ئێمه‌ پێمان باشه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53528

Your Comment

You are replying to: .
captcha