هێرشی داعش بۆ که‌رکووک 4 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌سه‌ر ڕێگای نێوان پارێزگاکانی که‌رکووک- هه‌ولێر داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر بنکه‌یێکی پۆلیسی فیدڕاڵی و له‌ ئه‌نجامدا 3 پۆلیس کوژران و 1ی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئایاری 2019 شانه‌ی جه‌نگیی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ وێستگه‌یێکی چاودێریی فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌سه‌ر ڕێگای پارێزگاکانی که‌رکووک- هه‌ولێر له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کراوه‌ته‌ ئامانج که‌ له‌ ئه‌نجامدا سێ پۆلیسی فیدڕاڵ کوژران و 1ی دیکه‌شیان بریندار بوو.

هاوکات سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سۆمه‌ریه‌نیووزدا شوێنی ڕووداوه‌که‌ی به‌ ناوچه‌ی شوان له‌سه‌ر ڕێگای پارێزگاکانی که‌رکووک- هه‌ولێر وه‌سف کرد و باسی له‌ کوژرانی سێ هێزی پۆلیسی فیدڕاڵ و برینداربوونی دوو پۆلیسی دیکه‌ کرد.

هه‌روه‌ها میدیاکانی عێراق له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی پۆلیسی فیدڕاڵه‌وه‌ باسیان له‌وه‌ کرد که‌ به‌ دوای هێرشی نێوان داعش و پۆلیسی فیدڕاڵ هێزه‌کانی پۆلیس توانیویانه‌ دوو چه‌کداری داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: پۆلیسی فیدڕاڵ دوو تیرۆریستی ده‌ستگیرکراوی ڕاده‌ستی ناوه‌ندی ئه‌منیی نزیک له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌دار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53524

Your Comment

You are replying to: .
captcha