پاش 8 ساڵ پەیامێک لە عەبدوڵڵا ئوجەلانەوە بۆ ڕای گشتی

بەشی تورکیا- پاش 8 ساڵ کە دەوڵەتی تورکیا ڕێگەی بە پارێزەران نەدەدا چاویان بە عەبدوڵڵا ئوجەلان بکەوێت ڕۆژی 2ی ئایار پارێزەرەکانی سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دیداریان لەگەڵ کرد و پەیامی ئاشتیی ئوجەلانیان بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ دووشەمە 6ی ئایاری 2019 پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا، ئەوەش دوای ئەوەی دووی ئەم مانگە توانیویانە لە دورگەی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن.

نووسینگەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد کە دوای هەشت ساڵ لە لە دوی ئەم مانگەدا توانیویانە چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکەوێت.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئۆجەلانیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "سەرەتا پێویستە بزاندرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنە و نە دەقێکی سازانە. ئێمە بڕوامان وایە کە دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی خاک و دەستووری سووریادا هەوڵ بدەن لە روانگەیێکی دیموکراتییەوە بگەن بە ئامانجەکانیان و خۆیان لە شەڕ و پێکدادان بەدور بگرن، هەر لەو چوارچێوەیەدا بە هەستیارییەوە لەگەڵ تورکیا مامەڵە بکەن".

لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا هاتووە، "سوپاس و پێزانین و رێز بۆ هەموو ئەو هەڤاڵانە دەنێرم کە لە زیندانەکاندا هاوخەمییان کردووە، داواکارم هیچ هەنگاوێک نەنێن کە مەترسی بێت بۆ سەر تەندروستی و ژیانیان، چوونکە بۆ ئێمە تەندروست بوونی بیر و هۆش و رۆحیان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە".

رێگەدان بە پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕاڵی بکەن لەکاتێکدایە لە ئێستادا لە کوردستانی تورکیا و لە بەشێک لە زیندانەکانی تورکیا مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی ئۆجەلان بەڕێوە دەچێت.

حکوومەتی تورکیا لە 27ی تەمووزی ساڵی 2011ەوە رێگەیان بە پارێزەرەکانی ئۆجەلان نەداوە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکەن، تا ئێستاش زیاتر لە 789 جار، داواکاریی بینینی ئۆجەلان رەت کراوەتەوە.

بە شێکی زۆری داواکارییەکان بە بیانووی خراپی کەش و ھەواو ھۆکاری کێشە لە کەشتییەکان و دۆخی نائاسایی تورکیاوە رەتکراوەتەوە.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:

سەرەتا پێویستە بزاندرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنە و نە دەقێکی سازانە. بە رایگشتی رادەگەیێنم کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جەختلەسەرکردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستاندنێکی دیموکراسیانەیە.

دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی کولتووری نەوەک بە شەڕ و بەکارهێنانی تووندووتیژیی فیزیکی. لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کێشەکانی سووریا بە شێوەیەک کە دووربێت لە فەرهەنگی پێکدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەکێتیی سووریا و بە گرێنتیکرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووکەیی و بە شێوەیەکی دیموکراسی گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە هەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت.

لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەها، کۆتاییەکەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی هزری و جەستەیی و رۆحیی ئەوان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. هەروەها لەو باوەڕەداین کە واتادارترین هەڵوێست پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی هزری و رۆحی.

هەڵوێستی ئیمراڵیی ئێمە پێداگریکردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە راگەیێندراوی نەورۆزی 2013دا هەیە و بگرە بە شێوەیەکی فراوانتریش لەوە. بۆ ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموکراسیانەی سیاسی بنەمان. رێز و سوپاسێکی زۆر بە قەرز دەزانین بۆ ئەوانەی بە تەنگ هەڵوێستی ئیمراڵییەوەن و هەڵسوێستیان هەیە.

عەبدوڵڵا ئەجەلان

هامیلی یڵدرم

عومەر هایریکۆنار

وەیسی ئاکتاش

News Code 53521

Your Comment

You are replying to: .
captcha