ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: ئەوانەی کە هەمبەر داگیرکاریی تورکیا بێدەنگن، مافی ڕەخنە گرتن لە ئێمەیان نییە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە بە کۆبوونەوەی هۆزەکانی سووریا لە عەین عیسا دەکات و ڕایدەگەیێنێت: ئەوانەی کە هەمبەر داگیرکاریی تورکیا بێدەنگن، مافی ئەوەیان نییە ڕەخنە لە ئێمە بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەکەدا زیادی دەکات: وەکوو ئەنجومەنی سووریای دیموکرات جارێکی دیکە ڕایدەگەیێنین هەموو خەڵکی ناوچەکە بەهۆی سیاسەتی داگیرکەرانەی تورکیا لە ناوچەکانی ترابلوس، باب، ئەعزاز، عەفرین و ئیدلیب زیانی گەرورەیان بەرکەوتووە. بەداخەوە تورکیا بە بیانووی ڕێککەوتننامەوە هەوڵی داگیر کردنی ناوچەکە دەدات. ئەوانەی کە بۆ ئەم پەلامارەی تورکیا ڕێگاخۆشکەر بوون مافی ئەمەیان نییە باسی سەروەریی خاکی سووریاو پاراستی وڵات بکەن. ئەوانەی کە هەمبەر داگیرکاریی تورکیا دەنگیان لێوە نەهات ناتوانن ڕەخنە لە ئێمە بگرن.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و میللەتی سووریا بە باشی دەزانن کە لەماوەی قەیرانی سووریا بەدەوام دوور خراینەتەوە لە کۆبوونەوەکان کە بەمەبەستی چارەسەر کردنی دۆخەکە بەڕێوە چووە. بەشی گەورەی سووریا باش دەزانن کە ئێمە مافی بەشداری کردنمان هەیە. گیانفدایی ئێمە لە ماوی شەڕی سووریا کاریگەریی خۆی لەسەر گۆڕینی ڕێگای قەیرانی سووریا نیشان داوە. پڕۆژەی دیموکراتیکی ئێمە ڕوون بوو و چارەسەریش تەنها لەم ڕێگەوە بەدەست دێت. ئەگەر جگە لەمە بێت بۆچی هەموو کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا تووشی شکست بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53516

Your Comment

You are replying to: .
captcha