به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاد عه‌بدولکه‌ریم گه‌نجێکی کوردی عێراق که ئێستا دانیشتووی دۆبه‌یه ده‌یهه‌وێت ساڵی داهاتوو یه‌که‌مین مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره هاوچه‌رخ و مۆدێڕنه کوردییه‌کان له سلێمانی به ناوی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری "سه‌لام" بکاته‌وه.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی نه‌شناڵی ئیماراتی ڕاگه‌یاندووه: له کاتێکدا له‌باره‌ی هونه‌ری عێراقه‌وه قسان ده‌کرێت هزره‌کان به‌ره‌و هونه‌ری عه‌ره‌بی ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که هونه‌ری کورد، ئێزیدی و تورکمانیش به‌شێک له هونه‌ری عێراقه به‌ڵام هه‌رگیز له‌باره‌یانه‌وه قسان ناکرێت.
شاد عه‌بدولکه‌ریم ئامانج له دامه‌زراندنی یه‌که‌مین مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره مۆدێڕنه کوردییه‌کان له سلێمانی بایه‌خدان و به‌رزڕاگرتنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه وه‌سف ده‌کات که نه‌ناسراون.
ناوبراو که به وته‌ی خۆی له کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌ما- تیئاتری عه‌قیل له دۆبه‌ی پسووله‌ی سینه‌ما ده‌فرۆشێت له بنه‌ماڵه‌یێکی به‌ناوبانگی ناوچه‌ی گه‌رمیانه و باوکی باپیری موفتیی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین بووه. ناوبراو ده‌رهێنه‌رێکی گه‌نجه که له دوو ساڵ پێش ئێستاوه ده‌ستی کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری هونه‌ریی هونه‌رمه‌نده کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مۆزه‌خانه‌یه که بڕیاره له سلێمانی دروستی بکات، نیشانیان بدات.
شاد عه‌بدولکه‌ریم له‌باره‌ی مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی یه‌که‌مین مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره هاوچه‌رخه کوردییه‌کان له شاری فه‌رهه‌نگیی سلێمانی ده‌ڵێت: "کورد زمان، کو‌لتوور و دابونه‌ریتێکی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وه‌ک جیاوازیی نێوان کورد و عه‌ره‌ب دێته ئه‌ژمار که‌واته ڕۆحی هونه‌ر و دابونه‌ریتی کوردی له مۆزه‌خانه‌که‌دا هه‌ستی پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران و داخوازانی هونه‌ری کوردی جیاوازییه‌کانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی له‌گه‌ڵ هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی بناسێنن."
شاد شۆقه‌که‌ی له دۆبه‌یدا فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێک له سلێمانی بکڕێت بۆ نمایشدانی ئاسه‌واری هونه‌ریی مۆدێڕنی هونه‌رمه‌ندانی کورد. شاد له ئێستادا شوێنێک به ڕووبه‌ری 700 مه‌تری چوارگۆشی بۆ دروست‌کردنی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ره کوردییه‌کان ئاماده کردووه. هه‌ڵبه‌ت باوکی عه‌بدولکه‌ریم شاد پشتیوانیی مادی و مه‌عنه‌وی له کوڕه‌که‌ی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به ئاواته‌که‌ی بگات که هه‌مان دروست‌کردنی شوێنێکه بۆ پیشاندانی ئاسه‌واری هونه‌رمه‌ندانی کورد.
ئه‌م هونه‌ردۆسته کورده ئاسه‌وارێکی که‌می له هونه‌رمه‌ندانی کورد دۆزیوه‌ته‌وه و سه‌ندوویه‌تی و ده‌یهه‌وێت ئاسه‌وارێکی زیاتر کۆ بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ئاسه‌واری مۆدێرنی کوردی و له هه‌رێمی کوردستان شوێنێک بۆ کۆکردنه‌وه و پیشاندانی به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده کوردانه دروست بکات که نه‌ناسراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment