8 ئەندامی داعش لە پارێزگای ئەنبار کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی هێزە عێراقییەکاندا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ژمارەیێک تیرۆریستی داعش کوژران و بنکەکانیان ڕووخێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم محەمەدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی جزیرە لە پارێزگای ئەنبار لە بەیاننامەیێکدا ڕایدەگەیێنێت: ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو بۆ پشکاندنی ناوچەی بیابانیی پارێزگا سەرسنوورییەکان بە بەشداریی هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە و ئێستاش درێژەی هەیە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی جزیرە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە زیاتر وتی: بە پشتیوانیی فڕۆکەکانی هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوە دەچێت و جەختی کردەوە ئامانجی ئەم هەڵمەتە گەڕان بۆ ئەندامانی داعش و خاپوور کردنی بنکەو بارەگاکانی ئەم گرووپە تیرۆریستیەیە لە بیابانەکانی ئەنبار.

بەگوێرە بەیاننامەکە هێزە عێراقییەکان توانیویانە لەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوەدا 8 تیرۆریستی داعشی بکوژن و سێ ئۆتۆمبێل و پێنج بنەکەی تیرۆریستەکان بتەقێننەوە.

سەرچاوە: سۆمرییە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53512

Your Comment

You are replying to: .
captcha