ژماره‌یێکی‌تر ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و جارێکی‌تر ھێزێکی ئه‌منیی ھه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌کیی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ژماره‌یێکی دیکه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی ده‌ستگیر کرد.

کوردپرێس:

نزیک کاتژمێری 1ی ئه‌مشه‌و 6ی ئایاری 2019 جارێکی دیکه‌ هێزێکی ئه‌منی تایبه‌ت له‌ سلێمانی هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌کیی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی ده‌ستگیر کرد.

له ‌ماوه‌ى که‌متر له‌ هه‌فته‌یێکدا ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ هێزی ئه‌منیی هه‌ڵده‌کوتێته‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌کیى جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و چه‌ند ڕۆژێکیشه‌ ژماره‌یێک خۆبه‌خش ده‌ستگیر کراون.

هاوکات دیاری ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دوای هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌کیی جووڵانه‌وه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ وه‌ک کارتى فشار به‌رامبه‌ر جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌کاری ده‌هێنن ئه‌رکى پۆلیسه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى تێدا بکات نه‌ک ئاسایش.

ئه‌م هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ئۆفیس و باره‌گاکانی نه‌وه‌ی نوێ و ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی له ‌کاتێکدایه‌ له ڕۆژانى ڕابردوودا شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌که‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا داواى له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کرد هه‌ر شتێک له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌که‌ هه‌یه‌ با بۆ ڕای گشتى ئاشکرا بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53511

Your Comment

You are replying to: .
captcha