به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 5ی ئایاری 2019 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا گوتی: "حکوومه‌تی ئێستای عێراق به‌رهه‌می هاوپه‌یمانییێکی ناجێگیر و لاوازه و له حکوومه‌ته‌کانی به‌شبه‌شێنه خراپتره، چوونکه به‌شبه‌شینه ده‌ڵێ هه‌موو فراکسیۆنێک مافی له پێکهێنانی حکوومه‌ت هه‌یه و ئه‌وه‌ی ڕووی دا ده‌ستگرتنه‌سه‌ر به‌شه‌کانی حکوومه‌ت بوو دوور له فراکسیۆنه‌کانی دیکه".
عه‌بادی ڕاشی‌گه‌یاند: "ویستمان حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به توانای پیشه‌ییی نیشتمانی پێکبهێنین، ئه‌مه‌ش ڕووی نه‌دا و پێشبینی ناکه‌م حکوومه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێکهاتبێ کاری به ئاسانی بڕوات" و حکوومه‌تی ئێستا "به‌رهه‌می هاوپه‌یمانییێکی به گومان و لاوازه و ئه‌دای حکوومه‌تیش هێشتا له ئاستی داواکراو نییه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "به بڕوای من هۆکاری ته‌واونه‌کردنی کابینه‌ی ئێستای حکوومه‌ت به‌ند نییه به فالح فه‌یازه‌وه، ئه‌وه کۆمه‌ڵێک هۆکاری هه‌یه وه‌ک ناکۆکی نێوان هاوپه‌یمانیی حکوومه‌ت له‌سه‌ر ڕێژه و قه‌باره و سه‌نگی به‌شبه‌شێنه له نێوانیاندا و چه‌ند لایه‌نێک هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناجێگیریدا ده‌ده‌ن به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی تایبه‌ت به خۆیان".
ناوبراو که ئێستا سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سره له په‌رله‌مانی عێراق، جه‌ختی کرده‌وه: "پێشبینی هه‌ن به‌ڵام ڕه‌وشه‌که هه‌موو ئه‌گه‌رێک هه‌ڵده‌گرێ، چوونکه هاوپه‌یمانییه‌کانی ئێستا لاواز و ناجێگیرن و ده‌کرێ هاوکێشه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کانی حکوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن ڕێک بخرێنه‌وه".
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ئێستادا وتی: له سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی خۆمدا بنه‌مای هاوسه‌نگیی ئیجابیی کارامه‌م دروست کرد و له بواری سیاسه‌تی کراوه‌ی هاوسه‌نگ له به‌رانبه‌ر هه‌موو وڵاتان سه‌رکه‌وتنم وه‌ده‌ستهێن. نه‌ک هه‌ر عێراقم له به‌رانبه‌ر پێکدادانی ناوچه‌یی و ده‌ولی پاراست به‌ڵکوو لایه‌نه دژبه‌یه‌که‌کانیشم بۆ پشتیوانی له‌وان کۆ کرده‌وه؛ هیوادارم حکوومه‌تی ئێستاش ئه‌م ستراتێژییه له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا بگرێته‌به‌ر.
عه‌بادی سه‌باره‌ت به داخوازییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیادیشی کرد: "له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد نیم به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌وه و به‌دامه‌زراوه‌کردنی ئه‌و هێزه‌م".
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌باره‌ی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق گوتیشی: عێراق پابه‌نده به مامه‌ڵه‌نه‌کردن به دۆلار بۆ ته‌واوکردنی مامه‌ڵه بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران و حکوومه‌تی ئێستا له کابینه‌که‌ی ئه‌و پابه‌ندتره به سزاکانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment