کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند فڕۆکەکانی ئیسرائیل نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵویان لە غەززە کردە ئامانج بەڵام هیچ کارمەندێکی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غەززە زیانی پێنگەیشتووە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆل قازانجی لەبارەی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە کەرتی غەززە گوتی: "زۆر ئاشکرایە کە سوپای ئیسرائیل راستەوخۆ نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵوی لە غەززە و کارمەندەکانی کردووەتە ئامانج".
شەنۆل قازانجی لەبارەی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە کەرتی غەززە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە: "سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غەززە ئەنجام داوە. جێھێشتنی بیناکە لەلایەن کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو ماوەیێکی زۆر کەم بەر لە ھێرشەکە، رێگری لە زیانی گیانی کردووە.
لەلایێکی دیکەش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆل قازانجی کرد و ھیوای سەلامەتی بۆ کارمەندانی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غەززە خواست کە سوپای ئیسرائیل بینای ئاژانسی ئانادۆڵوی لە کەرتی غەززە کردبووە ئامانج.
ھاوکات جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، نومان کورتوڵموش لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆل قازانجی کرد و ھیوای سەلامەتی بۆ کارمەندانی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە غەززە خواست.
هەروەها وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول لە سەڵامەتی کارمەندانی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵوی لە کەرتی غەززە پرسییەوە.
ھەر لەبارەی ئەو ھێرشەی ئیسرائیل گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند: "ئیسرائیل نموونەی نوێی ھێرش کردنی نیشانداوە و بینای نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵوی کردووەتە ئامانج. بە توندی ئیدانەی ئەم ھێرشە دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment