به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 4ی ئایاری 2019 نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد که عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندییێکى ته‌له‌فۆنیى له مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاوه پێ گه‌یشت و جه‌ختیان له‌سه‌ر قووڵکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانى هه‌ردوو کرده‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه عێراق ده‌یه‌وێت سوود له ته‌کنه‌لۆژیا و ئه‌زموونى ئه‌مریکا وه‌ربگرێت و ببێته هۆى دروست بوونى هه‌لى کار له عێراق و پێشکه‌وتنى که‌رته گرنگه‌کان.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌وڵه‌کانى هه‌ردوولاى به‌رز نرخاند بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆکان له‌سه‌ر واژۆکردنى "یه‌ک پاکێج" له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ئێکسۆ‌ن مۆبیلى ئه‌مریکى بۆ گه‌شه‌پێدانى که‌رتى وزه‌ى عێراق.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌نجامی گه‌شته‌که‌ى بۆ ئه‌ورووپا و چه‌ند دۆسیه‌یێكی دیكه‌ی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خسته‌ڕوو.
هاوکات مایک پۆمپیۆش جه‌ختى له هاوکارییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرده‌وه بۆ حکوومه‌تى عێراق و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ڕایگه‌یاند: پێشوازی له ڕۆڵى عێراق و گه‌وره‌بوونى پێگه‌ى له ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ین و خۆشحاڵین به‌و هاوکارییانه‌ى که له بواره‌کانى ئابوورى و سیاسی و ڕ‌ۆشنبیرى له نێوانیاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment