کوردپرێس: بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئەمریکا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوە و ئەندامانی كۆنگرێس كردووە، یەكێک لە بابەتە سەرەكییەكان بە تایبەت لە بودجەی بەرگریی ٢٠٢٠ی ویلایەتە یەكگرتووەكان، دابین كردنی بڕێک پارەیە بۆ هاوكاریی دارایی و تەكنیكی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەكان، لەو بڕەپارەیەش كە بۆ عێراق تەرخان كراوە، بەشێک دیاری كراوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.
لەبارەی تێڕوانینی ئەمەریكا بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەیان سامی ئاماژەی دا: "ئەمەریكاییەكان دواخستنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بە ئاستەنگێک دەزانن لە بەردەم پێشكەوتنی هەرێمی كوردستاندا.
ناوبراو هەروەها تێڕوانین و سیاسەتی ئەمەریكا دەخاتە روو و دەڵێـت: "ئەمەریكا دەزانێت كە لە هەموو دۆخەكاندا پێویستی بە هەرێمی كوردستانە و كوردستانیش پێویستی بە ئەمەریكایە، ئێمە لای ئەمەریكاییەكان نموونەیێكی سەركەوتووین بۆ عێراق و ئەوەش دەربڕینی ئەمەریكییەكان خۆیانە، كە كوردەكان پێویستن بۆ پرۆسەی دیموكراتیزەكردن و بەمەدەنی كردنی عێراق".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment