واده‌ی واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئاشکرا کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان که‌ سبه‌ینێ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌م حیزبه‌ و پارتی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌ت واژۆ ده‌کرێت.

کوردپرێس:

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ K24ی ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ 05-05-2019 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ سلێمانی ده‌کات و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت دوایین ڕێککه‌وتن واژۆ ده‌که‌ن."

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ شانده‌که‌ی پارتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش کۆ ده‌بێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ نزیکه‌ی حه‌وت مانگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتاییان هاتووه‌ و هێشتا کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکنه‌هێنراوه‌ به‌ڵام له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان گه‌شبینانه‌ باسیان له‌ ڕێککه‌وتنی پارتی، یه‌کێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53475

Your Comment

You are replying to: .
captcha