کوردپرێس: په‌یوه‌ندیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌گه‌ڵ کور‌د به‌تایبه‌ت یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا هه‌میشه بابه‌تێک بووه که کارناسان ڕاجیاوازییان له‌سه‌ری هه‌یه. ژماره‌یێک له کارناسانن وه‌بیری ده‌هێننه‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی له ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 به‌ڵێنیان به کوردی تورکیا دا کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وان له‌به‌رچاو بگرن به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کرد. ژماره‌یێکی دیکه له کارناسان پێیان وایه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له چه‌ندین قۆناغی هه‌ستیاردا کۆتایی‌یان به پشتیوانی له کور‌د هێناوه و له ئه‌نجامدا چالاکییه‌کانیان هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بووه. ژماره‌یێک له لێکۆڵه‌ران باسی پشتیوانی‌نه‌کردنی ئه‌مریکا له کوردی عێراق له ده‌یه‌ی 1970ی زایینی و خه‌باتی کور‌د و شیعه‌کانی عێراق له ده‌یه‌ی 1990ی زایینی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر بێده‌نگیی ئه‌مریکا له ماوه‌ی داگیرکردنی که‌رکووک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق له 16ی ئۆکتوبه‌ری 2016 که هێزی پێشمه‌رگه ناچار کرا تێکڕای ناوچه جێناکۆکه‌کان -که له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش وه‌ده‌ستی هێنابوو- ڕاده‌ستی هێزه‌کانی عێراقی بکاته‌وه.
هاوپه‌یمانیی چوار ساڵه‌ی کوردی سووریا و ئه‌مریکاش سست و له‌رزۆک دێته به‌رچاو. ئه‌مریکا له ماوه‌ی هێرشی تورکیا له ساڵی 2018 بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا بێده‌نگی نواند و ئێستاکه‌ش له‌سه‌ر دروست‌کردنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا دانووستاندن له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات. نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریاش ڕای‌گه‌یاندووه که نابێت هێزه کوردییه‌کان له ناوچه پارێزراوه‌که‌دا بن.
پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتیی کوردی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره که له ساڵی 2015 کۆتایی پێهات هیوایێکی بۆ ده‌ست پێکردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌هێشتۆته‌وه. شرۆڤه‌کارانی کاروباری تورکیا پێیان وایه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌وان وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تورکیای ئه‌ندامی ناتۆیان پێی خۆشتره تاکوو ئه‌نجامدانی هه‌ندێک کار بۆ باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی کور‌د.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ تێد گالن کارپنتر توێژه‌ری کاروباری به‌رگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌یمانگای کاتۆ کردووه. دوکتۆر تێد کارپنتر پێی وایه که نه ئه‌مریکا و نه وڵاتانی ڕۆژئاوایی خێرومه‌ندی کور‌د نیین و ئه‌وان وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێنن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا پاش شکستی گرووپی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که هاوپه‌یمانیی نێوان کوردی سووریا و ئه‌مریکای لێکه‌وته‌وه ڕای‌گه‌یاند: کوردی سووریا هاوپه‌یمانێکی کارامه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بوو به‌ڵام په‌یوه‌ندیی نزیکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا هاوپه‌یمانیی ئه‌ندامی ناتۆی واشنتۆن دژوارتر ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ستایشی کور‌د ده‌کات بایه‌خێکی زۆری نییه و ڕه‌نگه قازانجێکیشی نه‌بێت.
نووسه‌ری 12 کتێب له‌باره‌ی کاروباری سیاسه‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه ته‌ئکیدی کرده‌وه که "سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا هیچ جۆره هه‌وڵێکی جیدی ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی کور‌د بده‌ن که ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ له باکووری سووریا دابمه‌زرێنێت."
دوکتۆر کارپنتر له‌باره‌ی ته‌داخول نه‌کردنی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کور‌د له تورکیا به کوردپرێسی گوت: "نه یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و نه ئه‌مریکا ناتوانن تورکیا ناچار بکه‌ن که له‌گه‌ڵ کور‌د ئاشت ببێته‌وه. هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی قایمیش هه‌یه که له ڕاستیدا ئه‌وان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئاشته‌واییی نێوان کور‌د و تورکیا چڕ ناکه‌نه‌وه."
توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی کاتۆ سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتیی ئه‌مریکا له‌سه‌ر کور‌د ڕاشی‌گه‌یاند: "کور‌د هه‌م له سووریا و هه‌م له عێراق ئامێرێکی سیاسی و سه‌ربازیی سوودمه‌ند بۆ ئه‌مریکا دژی سه‌دام حسێن و به‌شار ئه‌سه‌د بوون به‌ڵام واشنتۆن خواستی کور‌د بۆ سه‌ربه‌خۆیی به خواستێکی بێ‌قازانج، خراپ و هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر یه‌کپارچه‌ییی خاکی وڵاتانی سووریا، عێراق و تورکیا ده‌زانێت. سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌م ئایدیا ناکه‌ن."
ناوبراو ئاماژه به هه‌ڵوێستی ڕووسیا هه‌مبه‌ر کور‌د ده‌کات و ده‌شڵێت: "دژواره خوێندنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕووسیا هه‌مبه‌ر کور‌د ئه‌نجام بدرێت. له‌باره‌ی ڕوانگه‌ی ڕووسیا نیسبه‌ت به تورکیا و کاروباری کور‌د ده‌توانین بڵێین مۆسکۆش له‌باره‌ی دروست‌کردنی کیانی سه‌ربه‌خۆ بۆ کور‌د قایل به قوربانی‌کردنی کورده."
ناوبراو هۆشداری دا کور‌د نابێت متمانه به زلهێزه‌کان بکات چوونکه به وته‌ی ناوبراو "ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و دیکه‌ی زلهێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان چه‌ندین جار کوردیان کردۆته هاوپه‌یمانی خۆیان به‌ڵام هه‌ر کاتێک گونجاو بووه خه‌یانه‌تیان له‌وان کردووه. له‌م قۆناغه‌شدا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌م ستراتێژییه پێوشوێنگری ده‌کات و ته‌عامول له‌گه‌ڵ تورکیا، عێراق و ته‌نانه‌ت سووریایشی پێی خۆشتره تاکوو کور‌د."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment