به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیته‌ر زیجارتۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ساز كرد و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- ئه‌مریكا ته‌نها په‌یوه‌ست نیین به S-400 یان F-35ه‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه گرنگن. زۆر بابه‌تی ناوچه‌یی و دووقۆڵیمان هه‌یه كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا یه‌كێكیانه. واته ئه‌گه‌ر له بابه‌تێكدا نه‌توانین له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا ڕێكبكه‌وین، ناچار نیین له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان بپچڕێنین".
چاووشئۆغڵۆ باسی له‌وه كرد: "به‌په‌له پێویستمان به سیسته‌می به‌رگریی هه‌یه. ئێمه ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌مانه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه له هاوپه‌یمانه‌كانمان له سه‌روو هه‌موویانه‌وه له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانمان له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ بكڕین به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی پێمان بفرۆشن".
ناوبراو له‌باره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له وڵاتی تورکیادا گوتی: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له سووریاوه هاتوونه‌ته تورکیا ئه‌گه‌ر ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا دابمه‌زرێندرێت ئه‌وا خواستێکی زۆریان بۆ گه‌ڕانه‌وه به سووریا هه‌یه. ئێمه له دوو ناوچه‌یێک که له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی داعش و PKK/YPG پاکمان کردۆته‌وه تاوه‌کوو ئێستا به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی 321 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریمان ڕه‌خساندووه. ئه‌گه‌ر له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بتوانین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک وڵات وه‌ک ئه‌مریکا، ڕووسیا و دیکه‌ی وڵاتان ناوچه‌یێکی ئه‌من له باکووری سووریا دروست بکه‌ین ئه‌وا ملیۆنان ئاواره‌ی سووری ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان.
ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆنسه‌ی ئه‌تڵه‌سی باكووری ناتۆ هه‌ر ساڵه سه‌ردانی وڵاتێک ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا كۆنسهكه به سه‌رۆكایه‌تیی یانس ستۆڵتێنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ ئه‌مساڵ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و شانده‌كه سه‌ره‌تا ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و دواتر ڕوو ده‌كاته هاتای كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و یانس ستۆڵتێنبێرگ کۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment