کورد پڕۆژەی ئاشتیی دیمەشق قبووڵ ناکات

بەشی جیهان- کوردەکانی سووریا دەڵێن هەرگیز ئامادە نین چاوپۆشی لە دەستکەوتەکانیان بکەن و ڕێگە نادەن بگەڕێنەوە و بۆ دۆخەکەی پێش ساڵی 2011 لە سووریا.

کوردپرێس:

کوردی سووریا بە بۆنەی شکستدانی داعشەوە و بە یارمەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش توانیویەتی کۆنتڕۆڵی یەک لە سەر چواری خاکی سووریا بە دەستەوە بگرێت.

کوردی سووریا توانیویەتی شکست بە داعش بهێنێت و کۆمەڵێک ناوچەی ستراتێژیکی خاکی سووریا لە داعش پاک بکاتەوە و ئێستاش هەوڵ دەدات پێگەی خۆی جێگیر بکات و سیستەمی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا بچەسپێنێت. بەڵام دەوڵەتی ناوەندیی سووریا چەندین جار جەختی کردۆتەوە کە دەبێت کورد ئیلتیزام بە پڕۆژەی ئاشتیی دەوڵەتی ناوەندەوە بکات و چ کورد و چ سەربزێوەکانی سووریا دەبێت ناوچەی ژێردەسەڵاتی خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی ناوەند بکەن ئەگینا بە زمانی سەربازی و بە جووڵاندنی هێز قسەیان لەگەڵ دەکرێت.

کوردی سووریاش چەندین جار ئامادەییی پیشان داوە بۆ پڕۆژەی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند بەڵام مەرجی کوردەکان ئەوەیە کە ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا بچەسپێت و چیتر دیمەشق وەکوو جاران دەسەڵاتی تەواوی لەو ناوچەیە نەبێت. هەر بەو مەبەستەش داوایان لە ڕووسیا کردووە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند نێوەندگیری بکات.

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی باڵای هێزی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە: "ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بکەین بۆ ئەوەیە لەبارەی دەرەچەیێکی دیموکراسییانە بۆ چارەکردنی کێشەی باکووری سووریا ڕێکبکەوین."

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری مەزڵووم کۆبانییەوە ڕایگەیاند پێویستە دیمەشق ددان بە هەموو دەستکەوتەکانی کورددا بنێت چوونکە کورد قبووڵی ناکات بگەڕێتەوە بۆ دۆخەکەی پێش ساڵی 2011.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە مکووڕە لە سەر ئەوەی دیمەشق ددان بە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریادا و داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکانیش کردووە تا ئەو کاتەی شەڕی تیرۆر لە سووریا کۆتایی نەهاتووە خاکی ئەو وڵاتە بەجێ نەهێڵن.

News Code 53460

Your Comment

You are replying to: .
captcha